ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی هه‌وڵه فراوانخوازییه‌كانی داعش ده‌بێته‌وه له لیبیا
K24 – واشینتۆن:
سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له راوێژكارانی بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كردووه، "به‌ره‌نگاری هه‌وڵه فراوانخوازه‌كانی داعش له لیبیا و وڵاتانی دیكه ببنه‌وه".
ئاژانسی رۆیته‌رز به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی راسپاردووه به‌رده‌وام بن له هه‌وڵه‌كانی پشتیوانیكردنی حكوومه‌ت و پشتیوانیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر ده‌درێن له لیبیا و وڵاتانی دیكه، كه داعش كار بۆ ئه‌وه ده‌كات بوونی خۆی تیایاندا دروستبكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "داعش بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانی له لیبیا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك پێشتر له عێراق و سووریا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه، پێشوازی له جه‌نگاوه‌ره بیانییه‌كانیش ده‌كات".
كارته‌ر گوتی: "نامانه‌وێت له‌سه‌ر رێگایه‌ك بین به‌ره‌و بارودۆخه‌كانی وه‌ك سووریا و عێراقمان ببات، ئه‌وه‌ش وای لێكردووین له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشه‌كه بكه‌ین و بژارده‌كان په‌ره پێبده‌ین كه له داهاتوودا چی بكه‌ین".
لایه‌ی خۆشیه‌وه، پیته‌ر كۆك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا ژماره‌یه‌كی كه‌می سه‌ربازانی ناردووه‌ته لیبیا، بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته، تا وێنایه‌كی روونتریان سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستبكه‌وێت".
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بی