ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بایكۆتی كۆنگره‌ی جنێڤ-3 ده‌كات

K24 – جنێڤ:
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بایكۆتی به‌شداربوونی له كۆنگره‌ی جنێڤ-3 كرد، كه بڕیاروابوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر 2016 له جنێڤ له سویسرا به‌ڕێوه بچێت، ئامانج له‌و كۆنگره‌یه‌ش كۆتایی هێنانه به‌شه‌ڕی 5 ساڵه‌ی ناوخۆی سووریا.
ده‌سته‌ی باڵای دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای به‌شداربوو له كۆنگره‌ی ریاز رایگه‌یاند: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی رازیی كارییان ده‌رباره‌ی داواكارییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه جنێڤ".
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوایكردبوو، وه‌ك نیه‌ت پاكییه‌ك، پێویسته بۆردومانی ئاسمانی سووریا و رووسیا بوه‌ستێت و ئابلووقه‌ش له‌سه‌ر ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان له سووریا هه‌ڵبگیرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016 به‌رده‌وامده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، تا ده‌گه‌نه ئه‌نجام و هه‌ڵوێستێك بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی جنێڤ-3.
لای خۆیه‌وه خه‌وله مه‌ته‌ر گوته‌بێژی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاندبوو: " ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، دانووستانه‌كانی كۆنگره‌ی جنێڤ-3 ده‌رباره‌ی سووریا ده‌ستپێده‌كه‌ن، هیچ دواخستنێكیش بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه له ئارادانییه".
ده‌رباره‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئۆپۆزیسۆن و به‌شداربوونی په‌یه‌ده له كۆنگره‌ی جنێڤ مشت‌ومڕ و ململانێی زۆری لێكه‌ته‌وه، توركیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دژی ئه‌وه‌بوون په‌یه‌ده به‌شداری له كۆنگره‌ی جنێڤ نه‌كات، بۆیه نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاند: "په‌یه‌ده له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار نابێت".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+جه‌زیره