ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات: جنێڤ 3 شكستده‌هێنێت
K24 – قاميشلۆ:
بیست پارتی ناو ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات و به‌ڕێو‌به‌رایتی خۆڕێبه‌ری، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان له‌باره‌ی كۆنگره‌ی جنێڤ سێ سازكرد.
له‌و كۆنگره‌يه‌دا، دوورخستنه‌وه‌ی كورديان له كۆنگره‌ی جنێڤ سێ به‌توندی شه‌رمه‌زار كرد، جه‌ختیان له‌سه‌ر بێ ئه‌نجامی ئه‌و كۆنگره‌یه كرده‌وه، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێكرد، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات له‌سه‌ر داواكاری هه‌رێمايه‌تى، له كۆنگره‌ی جنێڤ دوور خراونه‌ته‌وه.
به‌شداربووانی كۆنگره‌كه جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆ قه‌یرانی سووریا و دامه‌زراندنی سووریایه‌كی دیموكرات و فره لایه‌ن كرده‌وه.