دوايين زانيارى له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆڕی گازی سرووشتی نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێر
K24 - كه‌ركووك:
شه‌و رابردوو له رووداوێكی نادیاردا، بۆڕی غازی سرووشتی نێوان كه‌ركووك – هه‌ولێر، ته‌قێندرایه‌وه.
لە راگەیاندراوێکدا، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات, لێكۆڵینه‌وه رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
هه‌رچه‌نده دیار نییه چ كه‌س و لایه‌نێك كرده‌وه‌ی ئه‌نجامداوه, به‌ڵام پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و بۆڕییه غازه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای دانه‌غاز كرابوو.