هیومان رایتس وۆچ: ئێران بەزۆر ئه‌فغانییه‌كان ده‌نێرێته شه‌ڕی سووریا
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی نێودەوڵەتیی چاودێری مافی مرۆڤ، هیۆمان رایتس وۆچ، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئاشكراكرد لەبارەی ئەوەی ئێران هه‌زاران ئه‌فغانیی بۆ شه‌ڕكردن ناردووه‌ته سووریا و دەڵێ هه‌ندێكیان بە زۆرەملێ نێدراون بۆ سووریا.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه، له راپۆرتی خۆیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2013ه‌وه ده‌ستی به‌و كاره كردووه.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی (هیومان راتیس وۆچ)، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رایگه‌یاند، له كۆتایی ساڵی رابردوودا، توانیویه‌تی دانپێدانانی زیاتر له 20 له‌و چه‌كداره ئه‌فغانییانه وه‌ربگرێت، كه له ئێران‌دا ده‌ژین به چاودێرانی رێكخراوه‌كه‌یان گوتووه: "له به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندیكردنمان به چه‌كدارانی سوپای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، پاره و مافی مانه‌وه‌یان له ئێران پێدراوه".
به‌شێكیش له كه‌سوكاری ئه‌و چه‌كداره ئه‌فغانییانه گوتوویانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ئه‌فغانییانه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه بچنه سووریا، گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه ئه‌فغانستان، یاخود به‌ره‌و یۆنان رایانكردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "هه‌ندێكیان خۆبه‌خشانه له سووریا شه‌ڕده‌كه‌ن، یان له‌به‌ر هۆكاری ئایینییه، یاخود پێدانی مافی مانه‌وه له ئێران".
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی رێكخراوه‌كه پشتی پێ به‌ستوون، ده‌ڵێن: "ره‌وانه‌كردنی چه‌كداره ئه‌فغانییه‌كان بۆ سووریا، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت".
پیته‌ر بۆكایرت، له رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی (هیومان رایتس وۆچ) ده‌ڵێت: "ئێران ته‌نها له رووی مادییه‌وه ئه‌و ئه‌فغانییانه‌ی نه‌ناردووه‌ته شه‌ڕی سووریا، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ندێكیان كردووه كه ئه‌گه‌ر نه‌چنه سووریا، ره‌وانه‌ی ئه‌فغانستانییان ده‌كاته‌وه, بۆیه هه‌ندێك له‌و ئه‌فغانییانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌فغانستان، به‌شێكیشیان روویان له ئه‌وروپا كردووه".
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی 3 ملیۆن ئه‌فغانی له ئێران ده‌ژین و به‌هۆی ململانێ و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌فغانستان هه‌ڵاتوون، به‌ڵام ته‌نها 950 هه‌زار له‌و ئه‌فغانییانه مافی په‌نابه‌رێتییان پێدراوه.
ئێران به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا داده‌نرێت و تاكه وڵاتیشه له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، به به‌رده‌وامی هاوكاری ئه‌سه‌دی كردووه.