پێكەنین مێشك چالاك دەكات
K24 - ھەولێر:
پسپۆرانی بەریتانیا لە توێژینەوەیەكیاندا دەریانخستووە، پێكەنین بە دەنگی بەرز دەبێتە ھۆی چالاك بوونی مێشك وگەشانەوەی پێست.
بە گوێرەی توێژینەوەكە: رۆژانە پێكەنین مێشكی مرۆڤ چالاك دەكات و دەبێتە ھۆی پشوودانی جەستەی مرۆڤ و جوانبوونی پێست و بڕوا بەخۆبوونی زیاتر لە مرۆڤدا.
پسپۆران دەشڵێن، پێكەنین دەبێتە ھۆی ھێوربوونەوەی دڵ و كەمكردنەوەی سترێس و دڵە راوكێ، تەنانەت لەو كاتەنەشدا كە ھەست بە دڵخۆشیش ناكات پێكەنین سترێس كەم دەكاتەوە.