قائیمقامی شنگال: ئیرادەمان لە ھەموو قەیرانانەكان بەھێزترە

"بەڵێ بۆ گەڕانەوەی شنگال بۆ سەر ھەرێمی كوردستان"
kurdistan24.net

K24 - شنگال:

قائیمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، ئیرادەمان لە ھەموو قەیرانانەكان بەھێزترە كە لە كوردستان و عێراقدا ھەن.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە لە بارەی رەوشی شنگال و ئاوەدانكردنەوەی شارۆچكەكە رێكخرابوو مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال رایگەیاند: "بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال ئیرادەمان لە ھەموو قەیرانانەكان بەھێزترە كە ئێستا لە كوردستان و عێراقدا ھەن".

گوتیشی: "سەرۆك بارزانی پشتیوانی لە ئێمە دەكات و داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكەین، كاتی بڕیاردانی چارەنووسی گەلی كورد لە شنگال پشتگیریمان بكەن، ئێمە دەڵێین بەڵێ بۆ گەڕانەوەی شنگال بۆ سەر ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە 8/3، دووبارە نەبێتەوە لە شنگال".

ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "ئێمە ئیرادەیەكی بە ھێزمان ھەیە بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و پەیامی ھاوكاری و خێرخوازیمان ئاراستەی ھەموو لایەك دەكەین".