چه‌كدارانی په‌كه‌كه رێگه‌یان به كاندیدانی پارتی نه‌دا بچنه شنگال

K24- شنگال:
چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای شنگال رێگرییان له كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و رێگه‌یان نه‌دا بچنه شه‌رفه‌دین و شنگال بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، له‌و باره‌شه‌وه ڤیان ده‌خیل، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌كه‌كه‌ی به هێزێكی داگیركا‌ر وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هێزه بیانیانه تۆمار ده‌كه‌ن، كه له شنگال باڵاده‌ستن.
دوای ئه‌و رێگرییه‌ی په‌كه‌كه له كاندیدانی پارتی، ڤیان ده‌خیل دووپاتیكرده‌وه، ده‌نگده‌رانی ئێمه له سنووری شنگال ده‌نگده‌ری راسته‌قسنه‌ی ئێمه‌ن، ئه‌وان ده‌نگی خۆیان به پارتی دیموكراتی كوردستان و به ئێمه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت به پشتیوانی ئه‌وان ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه حكومه‌تی عێراق و مسته‌فا كازمی و گوتیشی: "ئه‌و كاته‌ی ئێمه ده‌مانویست بگه‌ینه شه‌رفه‌دین و شنگال و به مافێكی شه‌رعی خۆمان بانگه‌شه بۆ خۆمان بكه‌ین، خه‌ڵكانێك رێگرییان له ئێمه ده‌كرد، ئه‌وكات كازمی له لیژنه‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن دانیشتبوو و ده‌یگوت، قه‌ده‌غه‌یه هه‌ر كه‌سێك رێگری له‌وانه بكات كه ده‌یانه‌وێت بانگه‌شه بكه‌ن".
ڤیان ده‌خیل رووی قسه‌كانی له كازمی كرد و گوتی: "باشه ئه‌وه رێگریمان لێكرا و نه‌مانتوانی بگه‌ینه شه‌رفه‌دین و شنگال و بانگه‌شه بۆ خۆمان بكه‌ین، به‌ڕێز كازمی تۆ بۆ ئه‌و رێگریه‌ی له ئێمه كرا چی ده‌كه‌یت؟! ئه‌و رێگریه‌ی ئه‌مڕۆ له ئێمه كرا، مانای داگیركردنی شنگاله، ئه‌مه هێزێكی بیانییه شنگالی داگیركردووه و رێگه‌یان نه‌دا بگه‌ینه ئه‌و شوێنه".
ڤیان ده‌خیل پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و رێگرییه بكه‌ن، ئه‌ی بۆ رۆژی ده‌نگدان ئه‌وان چی ده‌كه‌ن؟! ئه‌مه مانای وایه بۆ رۆژی ده‌نگدانیش پلانێكیان بۆ ئه‌وه هه‌یه، كه رێگه به خه‌ڵك نه‌ده‌ن به خواست و بژارده‌ی خۆیان به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن سكاڵای خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه تۆمار ده‌كه‌ین، كه له‌و ده‌ڤه‌ره باڵاده‌ستن.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كراوه پێچه‌وانه‌ی یاسایه، له یاسای هه‌ڵبژاردندا قه‌ده‌غه‌یه رێگری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هیچ كاندید و لایه‌نێك بكرێت.
ڤیان ده‌خیل ئه‌و رووادوه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ لاوازی و بێتوانایی حكومه‌تی عێراقی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی عێراقی به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه گه‌ڕانده‌وه، كه هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌ریدا سه‌پاندووه.
H.B