گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی: رزگاركردنی مووسڵ چەند مانگێكی دیكەش دەستپێناكات
K24 - ھەولێر
گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ چەند مانگێكی دیكەش دەستپێناكات.
ستیڤ وارن گوتەبێژی ھاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش راشیگەیاند: بەم نزیكانە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی مووسڵ دەستپێناكات. چەند مانگێكی دیكە ماوە تا كاتژمێری سفر رابگەیەندرێت.
ستیڤ وارن گوتیشی:" لە ئێستادا ھێزەكانی ھاوپەیمانان خەریكی مەشقپێكردنی چەند بەتالیۆنێكی تایبەتن كە پێكھێنراون بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەش پابەندە بە خێرای خولی مەشق و راھێنانەكە".
ستیڤ وارن دەشڵێت: "بۆ ئۆپەراسیۆنی مووسڵ پێویستمان بە 10 بەتالیۆن دەبێت ھەر بەتالیۆنێك لە 2 ھەزار كەس پێك دێت".