سه‌ركرده‌ی حزبێكی ئیسپانیا ده‌ستگیرده‌كرێت
K24 ـ هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیسپانیا ئاشكرایكرد، ئه‌مینداری گشتی حزبێكی چه‌پڕه‌وی توندڕه له ئیسپانیا به گومانی هاوكاریكردنی په‌كه‌كه ده‌ستگیركرا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیسپانیا، ئه‌مینداری گشتی حزبی (بنیاتنانه‌وه‌ی شیوعی) له ئیسپانیا ده‌ستگیركراوه و دادوه‌ر چالاكیه‌كانی ئه‌و حزبه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك قه‌ده‌غه‌كردووه و باره‌گاكانی ئه‌و حزبه‌ی له مه‌دریدی پایته‌خت و شاری ڤالنسیا داخستووه.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیسپانیا، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به په‌كه‌كه، ده‌ستگیركردنی هه‌شت هاووڵاتی ئیسپانی و یه‌كێكی توركی راگه‌یاند.
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه له ململانێی چه‌كداریدایه له‌گه‌ڵ توركیا، له‌لایه‌ن توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا به رێكخراوێكی تیرۆرستی له قه‌ڵه‌مدراوه.