فینله‌ندا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر ره‌وانه ده‌كاته‌وه
K24 – هێلسنكى:
وه‌زیرى ناۆخۆى فینله‌ندا رایگه‌یاند، نزیكه‌ى له 60%ى په‌ناخوازان ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
حكومه‌تى فیله‌ندا ئاشكراى كرد كه به نیازه له كۆى 32 هه‌زار په‌ناخواز،20 هه‌زاریان ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانیان بكاته‌وه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكى عێراق و باشوورى كوردستانن.
پیاڤى نێرگ، وه‌زیرى ناوخۆی فیله‌ندا، گووتى: "ده‌مانه‌وێت كه 60% ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى له ساڵى رابردوو هاتوون ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانیان بكه‌ینه‌وه".
نێرگ گوتیشی: "تا ئێستا 4 هه‌زار په‌ناخواز له داواكردنى وه‌رگرتنى مافى په‌نابه‌رى پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و داواكارییه‌كانییان كشاندووه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت به ویستى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان".
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى فینله‌ندا له كاتێكدایه، ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت فشار بخاته سه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا، كه به زووترین كات 3 ملیار دۆلار وه‌كو هاوكارى بداته توركیا بۆ توندكردنى سنووره‌كانى و رێگرتن له چوونى په‌ناخوازان بۆ ئه‌وروپا.