ئه‌وروپا قه‌رز به كوردستان ده‌دات
K24ـ هه‌ولێر:
خه‌لیل ئیبراهیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند بانكێكی ئه‌وروپا قه‌رز به عێراق ده‌دات و 17% ی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەبێ.
دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ شاندی نوێنەران و کونسوڵانی 10 وڵاتی بیانی لە هەرێمی کوردستان، خه‌لیل ئیبراهیم گوتی: "بۆ بژێویی خه‌ڵك داوای چه‌ند ملیار دۆلارمان له شانده‌كه كردووه".
سه‌ركردهکەی یه‌كگرتووی ئیسلامیی ئاماژەشی کرد: "بانكێكی ئه‌وروپا ئاماده‌یه قه‌رز بداته عێراق و له 17% ی قه‌رزه‌كه پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت".