عێراق: پێویستمان به 1.56 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی
K24- بەغدا
حكوومه‌تی عێراق رایگەیاند ئه‌مساڵ عێراق پێویستی به 1.56 ملیار دۆلار هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له وڵات‌دا سەریهەڵداوە.
حكوومه‌تی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە راپۆرتێک‌دا راشیگەیاند: "له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا له تواناماندایە كه‌متر 43% پاره‌ی پێویست بۆ دابینکردنی هاوکارییە مرۆییه‌كان دابین بكەین، بۆیه هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه زۆر پێویسته".
بەگوێره‌ی حکوومەتی عێراق: "له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و زیادبوونی خه‌رجیی سه‌ربازیی شه‌ڕی دژی داعش، به‌غدا به ده‌ست نه‌بوونی نه‌ختینه‌وه ده‌ناڵێنێت".
لای خۆیه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه داوایكرد: "به بڕی 861 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی حكوومه‌تی عێراق بدرێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له‌و وڵاته‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه".
بەپێی حكوومه‌تی عێراق ساڵی پار 850 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌وڵه‌كانی حه‌واندنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ناوچه رزگارکراوەکان ته‌رخانكردبوو، به‌ڵام ته‌نها له 60% ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پاره‌داركرد.
زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له خێوه‌تگە كاتیی و باڵه‌خانه چۆڵه‌كان له به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین له پێكهاته‌ی سوننەن.
له ساڵی 2014 داعش نزیکەی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراقی له باكوور و ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەو وڵاتە داگیرکرد، ئه‌مه‌ش وەک حکوومەتی عێراق دەڵێ بووه هۆی ئاواره‌بوونی 3.3 ملیۆن كه‌س.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به پشتیوانی بۆردوومانی هاوپه‌یمانان و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی شیعه توانیویانه لە 40% ناوچەکانی بندەستی داعش لە باشووری کوردستان وعێراق رزگار بکەن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز