فازڵ ميرانى: خۆپيشاندان ئاساييه، به‌ڵام داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه ئاسايى نييه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسيى پارتيى ديموكراتيى كوردستان، فازڵ ميرانى رايگه‌ياند، ريفراندۆم مافێكى ره‌واى كورده، به‌ڵام كه‌م كه‌س پشتيوانى لێده‌كات.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، فازڵ ميرانى گوتى: له هيچ كتێبێكى ئاسمانييدا نه‌نووسراوه كورد نابێت ده‌وڵه‌تى نه‌بێت، ياخود نابێت راپرسى بكات و ئه‌و ياسايانه‌ى دانراويشن، بۆ بۆئه‌وان ره‌وا بێت و بۆچى بۆ ئێمه ره‌وا نه‌بن.
سه‌باره‌ت به عێراق، ميرانيى، گوتى: "تا له عێراقدا بمێنينه‌وه پێناسه‌ى نيشتمانپه‌روه‌رى له كه‌س وه‌رناگرين".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه ده‌كوژرێين، شه‌هيد ده‌ده‌ين، سه‌ره‌خۆشيمان لێناكه‌ن.. سه‌دان كيلۆمه‌ترمان له خاكى عێراق رزگار كرد، ده‌ستخۆشيمان لێ ناكه‌ن.. پرسه‌مان هه‌يه، سه‌ردانمان ناكه‌ن، شه‌ڕ ده‌كه‌ين و كه‌س پشتيوانيمان ناكات، ئيدى ئه‌و شه‌راكه‌ته له‌سه‌ر چ بنه‌مايه‌كه كه هه‌يه".
سه‌باره‌ت به پرسه ناوخۆييه‌كانيش گوتى: "ئێمه شه‌ريكيى يه‌كديين، له هه‌مانكاتدا براى يه‌كديين و نابێت شه‌راكه‌تمان برايه‌تييه‌كه‌مان له‌كه‌دار بكات و ناشبێت برايه‌تيمان له‌سه‌ر حسابى شه‌راكه‌تمان بێت".
روونيشيكرده‌وه، هه‌مووان بۆ ته‌نگژه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌رێم، ده‌ڵێن "خه‌تاى پارتييه"، به‌ڵام ئێمه لايه‌نێكى مه‌سه‌له‌كه‌ين و به‌رپرسيارێتيش هه‌ڵده‌گرين، ئه‌ى لايه‌نه‌كه‌ى ديكه كێيه.
له باره‌ى كۆچكردن بۆ ئه‌وروپا، فازڵ ميرانيى گوتى: "ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان له ئاستێكدا نييه خه‌ڵك بڵێت له برسان كۆچ ده‌كات و وه‌ك سووريا و ناوچه‌ى ديكه‌مان به‌سه‌ر نه‌هاتووه".
هه‌روه‌ها گوتيى: "كۆچ بۆ ده‌ره‌وه زۆر زيانى تێدا نييه، ئه‌گه‌ر له ره‌وشێكى ئاساييدا بێت، خه‌ڵك بڕوات فێرى زمان و پيشه‌سازى و زانست ببێت و بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خزمه‌ت بكات، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ى بڕوات خۆى بدات به ده‌م مه‌ترسييه‌وه و گيانى خۆى بخاته مه‌ترسييه‌وه".
سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسيى پارتيى ديموكراتيى كوردستان روونيشيكرده‌وه، ئه‌وان دژى ئه‌وه نيين مامۆستايان خۆپيشاندان ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام دژى ئه‌وه‌ن ده‌رگاى قوتابخانه دابخه‌ن.