دیمیستۆرا بۆ كوردستان 24: هه‌میشه كار له پێناو سووریادا ده‌كه‌ین
K24 – جنێڤ:
ستیڤان دیمیستۆرا نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند هه‌میشه كار بۆ سووریا ده‌كه‌ین.
نێردراوی كوردستان 24 بۆ جنێڤ لێدوانێكی له ستیڤان دیمیستۆرای نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا وه‌رگرت و گوتی: "دواتر له دوای كۆبوونه‌وه‌كه قسه ده‌كه‌ین".
نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا گوتیشی: "هه‌روه‌ك ده‌زانن ئێمه هه‌میشه كار له پێناو سووریادا ده‌كه‌ین".