شارهزایهكی ئهمهریكی: ئەگەر من کورد بم بێدەنگ دەبم و بەھێواشی کارەکان دەکەم
K24 - واشنتۆن:
دێنس ناتالی, شارەزا لە کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست له دامهزراوهی نیشتمانی بۆ توێژینهوه ستراتیژییهكان، لە واشنتەنەوە تایبەت به کوردستان٢٤ رایگەیاند، پێویستە کورد کار لەسەر سەقامگیرکردنەوەی ئابوورییەکەی بکا، ئینجا بیر لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بکات.
ناتالى گوتى: "پرسە گرنگەکە ئەنجامدانی ریفراندۆم نییە، لەبەرئەوەی ھەموو کەس دەزانێت ھەستی نیشتمانی کورد چەند بەھێزە و ھەموو کەس دەزانێت نزیکەی لەسەدا ٩٨ی کورد لەگەڵ سەربەخۆبوونە، بەڵام خاڵە گرنگەکە ئەوەیە کە چۆن ئەو پڕۆژەیە، دەکرێ بکرێتە پڕۆژەیەکی واقیعی سیاسی، یانیش چۆن ئەو پڕۆژەیە لەبەرژەوەندی کورد تەواو دەبێت".
ههروهها گوتی: "ئەگەر من کورد بم، بێدەنگ دەبم و بەھێواشی کارەکان دەکەم، ئابوورییەکەم رێکدەخەمەوە و فراوانترى دەکەم، گرنگی بە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی دەدەم، گرنگی بەو بوارانە دەدەم کە ھەرێمی کوردستان تێیدا دەوڵەمەندە و ھەندێ دووربکەوەرەوە لە نەوت، ئەمە ئەو پڕۆەژەیە کە پێویستە کوردستان کاری لەسەر بکات".