حكوومه‌ت له هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانوودايه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا، بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خانوو و هه‌روه‌ها نرخی شتومه‌كی بازاڕ بدرێت.
نه‌وزاد هادی, پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند, له میانه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریيه‌كانی قه‌یرانی دارایی له سه‌ر هاووڵاتیيان, پێشنیاز كراوه بڕێك له كرێی خانووی نیشته‌جێبوون و ته‌نانه‌ت شوێنه بازرگانيیه‌كانیش كه‌م بكرێته‌وه.