سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: پڕۆژه‌ی لیژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سیاسیی هه‌رێم ده‌خرێته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە كوردستان 24 راگەیاند لەو لیژنە نۆ كەسیەی بۆ چارەسەركردنی دۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان پێكھێنراوە، سێ كه‌سیان كارگێڕ ده‌بن ره‌شنووسی پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن چۆن قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و چۆن قۆناغه‌كانی ده‌ستپێكردنی ریفراندۆم ده‌كرێت.
سەبارەت بە ئاسایی كردنەوەی دۆخی پەرلەمانیش سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیرە گوتی: "لە كۆبوونەوەكەی رۆژی سێشەممەی رابردوو جه‌نابى كاك مه‌سعوود داوایكرد، حزبەكان خۆیان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان ڕێكبكەون".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ده‌بێت په‌رله‌مان یاسا بۆ ریفراندۆم دابنێت و بڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بدات".