به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: به‌بێ مۆڵه‌ت ویستوویانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی مووچه، به‌نیازی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كران.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر(لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه به‌بێ مۆڵه‌ت ویستوویانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن و پێشتریش هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، منداڵیشیان بۆ خۆپیشاندانه‌كه به‌كارهێناوه، بۆیه به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراون.