ههولێر.. ژمارهيهك له فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆ ناڕهزايهتييان دهربڕى
K24 - ھەولێر:
فەرمانبەران و مامۆستایانی سەرجەم كۆلێژهكانى سهر به زانكۆى سهلاحهدين لە ھەولێر خۆپیشاندانیان بۆ بەردەم وەزارەتی خوێندی باڵا دەستپێكرد، داوای ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشەكەوتكردنی مووچە دەكەن.
بۆ دووەم رۆژ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دژی كەمكردنەوەی موچەكانیان خۆپیشاندان دەكەن دەڵێن تا حكوومەت بە بڕیارەكەی دا نەچێتەوە، ناگەڕێنەوە، بۆ زانكۆ و فەرمانگەكان.
دكتۆر رزگار لە كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی سەڵاحەدین بە كوردستان 24 راگەیاند:"حكوومەت بۆ بڕیارەكانی گوێ لە خەڵكی ئابووریناس و پسپۆڕ ناگرێت، ئەوەی ئێستا ناوی لێناوە پاشەكەوت پاشەكەوت نیە، چونكە گەر ئابووريانه بیر بكاتەوە چۆن لە داھاتوو ئەو پارە زۆرە دەداتەوە، ھیچ ئەقڵێك ئەوە قبوڵ ناكات".
مامۆستایانی زانكۆ دەڵێن كەمكردنەوەی ئەو موچەیە رەت دەكەینەوە ،چونكە ئەوە بڕينه نەك پاشەكەوتكردن پاشەكەوت بە ئارەزووە، ئەوەی ئێستا بە زۆرە ، دەشڵێن گەر ھەڵاوسان روویدا كێ قەرەبووی ھەڵاوسانمان بۆ دەكاتەوە.