وەزارەتی دارایی: هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه
K24ـ هه‌ولێر:
جه‌نگی داعش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و تێكچوونی سه‌قامگیریی ئابووریی له عێراق، مژاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، هاوکات بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و جه‌نگی داعش له عێراق، ده‌نگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە گوایە حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ مووچه‌ی مانگه‌كانی داهاتووی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات، بەڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ئه‌م ده‌نگۆیە ره‌تدەکەنەوە.
رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان له ژماره‌ی نوێیدا راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق له مانگه‌كانی داهاتوودا هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، فازڵ نه‌بیی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ره‌تی كردووه‌ته‌وه مه‌ترسی هه‌بێت له سه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دڵنیایی داوە کە حکوومه‌تی عێراق پابه‌نده به دابینكردنی مووچه، بەڵام فازڵ نەبیی جەخت دەکاتەوە کە: "وڵات به قۆناغێكی دارایی سەخت تێپه‌ڕده‌بێت".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی قه‌یرانی دارایی و دۆخی خراپی هاووڵاتیانی عێراق، رۆژنامه‌ی ئه‌لمه‌دا هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: راوێژكاری ئابووریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، موزهیر محه‌ممه‌د ساڵح رایگه‌یاند: "گرنگیی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له جه‌نگی داعش كه‌متر نییه و حكوومه‌تی عێراق سووره له‌سه‌ر دابینكردنی".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، راوێژكاری ئابووریی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه دەڵێ گوایە حكوومه‌تی عێراق نه‌توانێ مووچه له كاتی خۆی دابه‌ش بكات، موزهیر محەممەد دەڵێ: "چونكه حكوومه‌تی عێراق وا دەروانێتە پرسی مووچه وه‌كوو گرنگترین كاری له پێشینه‌ی خۆی".
جه‌نگی داعش بابه‌تێكی دیكه‌ی ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كانه، له‌م روانگه‌وه رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: له ئه‌نجامی سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی کە له لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له ناوچەی سەیدە زەینەب لە پایتەختی سووریا ئەنجامدران 60 كه‌س بوونه قوربانیی.