مەسرور بارزانی: عێراق به‌ هه‌ڵه‌ درووستكراوه‌

هەوڵی سەد ساڵەی بە یەك دەوڵەت بوونی عێراق بەبێ ئەنجام ناودەبات.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاند: "نزیكەی سەدەیەكە، هەوڵ بۆ دروستكردنی ئەو وڵاتە دەدرێت كە ناوی عێراقە، بەڵام تا ئێستا سەركەوتوو نەبووە، چونكە ئەو وڵاتە بە هەڵە دروستكراوە".

راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "كێشەی سیاسی سەرەكیترین هۆكاری درووستبوونی رێكخراوی داعشە و ئەوان پێشمەرگەن و رۆژانە خۆێنی خۆیان دەبەخشن و شەڕ لە دژی داعش دەكەن، تەنها شتێكیش كە داوای دەكەن چەكە".

مانگی رابردوو شاندێكی حكومەتی هەرێم بۆ داواكردنی هاوكاری دارایی و سەربازی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە سەردانی ئەمریكایان كرد.