ديمستۆرا داوايه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات
K24 – جنێڤ:
نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووريا، كه ئێستا سه‌رپه‌رشتيى دانووستانه‌كانى جنێڤ 3 ده‌كات، رايگه‌ياند، داوا له وڵاتانى زلهێز ده‌كه‌م، كار بۆ راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست له ته‌واوى سووريادا بكه‌ن.
ستيڤان ديمستۆرا، گوتى: "سنوورى ده‌سه‌ڵاتم كورتهه‌ڵاتووه له پرسى جێبه‌جێكردنى بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌ستپێكردنى دانووستانى نێوان لايه‌نه‌كان له باره‌ى هه‌ڵبژاردن و سيستمى حوكم و ده‌ستوورى نوێى سوورياوه".
ديمستۆرا گوتيشى: "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى سووريا گيراوه‌كان ئازاد بكات و رێگه بدات منداڵ و ژنانى سه‌ر به به‌ره‌ى به‌رهه‌ڵستكاران به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان تێپه‌ڕن، ئاماژه‌يه‌كى ئه‌رێنى ده‌بێت بۆ بنياتنانى متمانه له نێوان لايه‌نه‌كاندا".
سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستيى سه‌رتاسه‌رى، ديمستۆرا گوتى: "ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتى مندا نييه و پێويسته وڵاتانى جيهان كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن، ئاگربه‌ستێكى سه‌رتاسه‌رى و به په‌له له هه‌موو سووريا رابگه‌يه‌نن".
وڵاتانى رووسيا و ئێران، پشتيوانى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مريكا، توركيا، وڵاتانى ئه‌وروپا و وڵاتانى كه‌نداو، پشتيوانى له سه‌نگه‌رى به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
بڕياره له 11ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، كۆمه‌ڵه‌ى وڵاتانى په‌يوه‌ست به ره‌وشى سووريا، له‌سه‌ر پێشنيازى رووسيا، له ميونخ كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز