نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: سووريا رازى بووه هاوكارى بگاته ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان
K24 – جنێڤ:
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايگه‌ياند، حكومه‌تى سووريا به شێوه‌يه‌كى مه‌بده‌ئى رازى بووه، رێگه بدات هاوكارى و كۆمه‌كى مرۆيى بگاته ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان.
يه‌نس لايركه، گوته‌بێژى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگى كاروبارى مرۆيى، رايگه‌ياند، له‌سه‌ر بنه‌ماى رازيبوونى سووريا، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ليستێكى تايبه‌ت به پێداويستييه‌كان و ورده‌كارى هاوكاريكردنى گه‌مارۆدراوانى سووريا ئاماده ده‌كات و كار بۆ ئه‌وه‌شده‌كات رێگه بدرێت تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و لێكۆڵينه‌وه له ره‌وشى مرۆيى ناوچه‌كان ره‌وانه‌ى فه‌له‌ستين بكات.
تا ئێستا واده‌ى ناردنى كۆمه‌ك و هاوكارييه مرۆييه‌كان بۆ لێقه‌وماوانى سووريا ده‌ستنيشان نه‌كراوه.
هێزه‌كانى لايه‌نگرى رژێمى سووريا گه‌مارۆى شارى مه‌دايايان داوه و رێگه‌ى گه‌يشتنى كۆمه‌ك و هاوكارى مرۆيى بۆ دانيشتوانى شاره‌كه ناده‌ن.
له به‌رامبه‌ريشدا به‌رهه‌ڵستكاران گه‌مارۆى ناوچه‌كانى فوعه و كفريايان داوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز