كۆمپانيايه‌كى ئيتاليا بۆندى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌نداوى مووسڵ واژوو ده‌كات

K24 – رۆما:
پاولۆ جینتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا رایگه‌یاند گرووپی كۆمپانیاكانی ترێڤی ئیتاڵی بۆندی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵی بردووه‌ته‌وه، له رۆژانی داهاتوودا بۆنده‌كه و‌اژۆ ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆما، پاولۆ جینتیلۆنی گوتی: "گرووپی كۆمپانیاكانی ترێڤی ته‌نده‌ری ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵی بردووه‌ته‌وه، مه‌زه‌نده‌ش ده‌كه‌م له رۆژانی داهاتوودا بۆنده‌كه و‌اژۆ بكات".
له شوێنی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه، وابڕیاره هێزێكی ئیتاڵی له‌نزیك رێگای مووسڵ جێگیربكرێت كه له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی داعشدایه، به‌مه‌ش ئه‌و هێزه ئیتاڵییه له ناوچه‌یه‌كی پێشبینیكراوی شه‌ڕكردندا ده‌بێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: " لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا ئەرکی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ بە کۆمپانیای ترێڤی ئیتاڵی بدرێت".
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی: "ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی راسپاردووه گرێبەست لەگەڵ ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵییه و‌اژۆ بكات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+ئاژانسه‌كان