سوپای ئه‌مه‌ریكا هۆشداری رووخانی به‌نداوی موسڵ ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
گه‌وره‌ترین به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هۆشداری له باره‌ی رووخانی به‌نداوی موسڵ ده‌دات و رووخانی ئه‌و به‌نداوه‌ش به كاره‌سات وه‌سف ده‌كات.
جه‌نه‌رال شۆن ماكفه‌رلاند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش رایگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا پلانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی رووخانی به‌نداوی موسڵ هه‌یه.
ماكفه‌رلاند بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ستییان به ئه‌گه‌ره‌كانی رووخانی به‌نداوه‌كه كردووه كه بناغه‌كه‌ی پێویستی به‌رێكخستنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له په‌یكه‌ره‌كه‌ی بكات".
گوتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌گه‌ره‌كانی رووخانی به‌نداوه‌كه دووربخه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یزانین ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بڕووخێت زۆر به‌خێرایی ده‌ڕووخێت و شتێكی خراپ رووده‌دات".
دواى كه‌وتنی موسڵ له حوزه‌یرانی 2014 و وه‌ده‌رنانی سوپای عێراق له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش، ماوه‌ی دوو هه‌فته چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستییان به‌سه‌ر به‌نداوه‌كه داگرت و دواتر له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.