هاوسه‌ری پێشووی پوتین ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنایه‌وه
K24 - مۆسكۆ:
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رووسیا، لیدمیلا پوتینا ته‌مه‌ن 58 ساڵ، هاوسه‌رى پێشووی ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، هاوسه‌رگری له‌گه‌ڵ پیاوێكی له‌خۆی بچووكتردا كردووه و پاشناوه‌كه‌شی گۆڕیوه.
گۆڤاری "Sobesednik"ى رووسى بڵاویكرده‌وه، هاوسه‌ری پوتین دوای جیابوونه‌وه‌ی له سه‌رۆكی رووسیا، ئێستا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌وره بازرگانی رووسیی، ئارسه‌ر ئۆكێرتینی 37 ساڵدا كردووه كه له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵی ده‌ركه‌وتووه و 21 ساڵ له‌خۆی بچووكتره.
دواى 30 ساڵ هاوسه‌رگیری پوتین له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه، له مانگی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2013دا، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رووسیا دوای جیابوونه‌وه‌كه‌و باسییان له دووباره هاوسه‌رگیری ڤلادیمیر پوتین ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌لینا كاپیڤا پاڵه‌وانی ئۆلۆمپیاد، كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا، له 17ی نیسان/ ئه‌پریلی 2014دا، گوتی: "له سه‌ره‌تادا وا باش بوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌مدا بكه‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه ته‌نها بیر له خۆم ده‌كه‌مه‌وه".
دواتر سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشوویدا له ئاستێكی باشدایه و به به‌رده‌وام یه‌كدی ده‌بینن.