به ڤیدیۆ.. برینداربوونی رۆژنامه‌وانێك له باكوور
K24 ـ هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل له شاری جزیره‌ی باكووری كوردستان، له كاتی خۆپیشاندانێكدا ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و چه‌ند كه‌سێكیان برینداربوون كه یه‌كێكیان رۆژنامه‌وانه.
خۆپیشانده‌ران به هه‌ڵگرتنی ته‌رمی قوربانییه‌ك به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، ناڕه‌زاییان له دژی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕی.
ئامانجی خۆپیشانده‌ران بریتی بوو له شه‌رمه‌زاركردنی كرده‌وه‌كانی سوپای توركیا، به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ و رووداوه‌كانی دیكه‌ی دوو مانگی رابردوو.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌نه سه‌ر شه‌قامێكی گشتی، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و 10 كه‌س له‌وان بریندارده‌بن كه یه‌كێكیان رۆژنامه‌وانه.