وێنه و ڤيديۆ.. له ماڵى نه‌وشيروان مسته‌فا كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه و گۆڕان ده‌ستيپێكرد - نوێكراوه‌ته‌وه-
K24 – سلێمانى:
كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ليژنه‌ى ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى سياسى هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كاتژمێر 11:00ى پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌ستيپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه، له ماڵى نه‌وشيروان مسته‌فا ئه‌نجامده‌درێت.
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، زانيارى ئه‌وه‌ى له‌به‌رده‌سته هۆكارى به‌شدارى نه‌كردنى نێچيرڤان بارزانى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كۆميته‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هاوكات، ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامده‌درێت.
بڕياره رۆژ نوورى شاوه‌يس له پارتيى و مه‌لا به‌ختيار له يه‌كێتيى و عومه‌رى سه‌يد عه‌لى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارن له كۆبوونه‌وه‌كه.