داوا ده‌كرێت لايه‌نه كوردييه‌كانى رۆژئاوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێككه‌وتنى دهۆك
K24 ـ هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی جنێڤ 3 له سویسرا كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ی سیاسی سووریا، بۆچوونی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.
چاودێرێكی سیاسی بۆ كوردستان 24 دواو گوتی: "من نامه‌وێت بڵێم جنێڤ 3 وه‌كو كۆنگره‌كانی رابردوو بوو، یان وه‌كو كۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌ننا بوو، به‌ڵام دۆخی سووریا گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویستیانه چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
ئه‌و چاودێره گوتیشی: "ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌ی له سووریا ئه‌نجامده‌درێت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سووریا پێویستی به دابه‌شبوونه".
مامۆستایه‌كی زانكۆ ده‌ڵێ: "پێویسته لایه‌نه كوردیيه‌كان داواكارییه‌كانیان یه‌كخه‌ن و رێككه‌وتننامه‌ی دهۆك ببوژێننه‌وه".
به بۆچوونی ئه‌و مامۆستایه: "به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی كه له‌و كۆنگره‌یه به‌شداره".
نەتەوەیەكگرتووەكان دەیەوێت ئەم دانوستاندنانە شەش مانگ بەردەوامیان ھەبێت، لە سەرەتاشدا ھەوڵدەدات راگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ، دواتر كار بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی ئاشتییانەی سیاسی دەكەن بۆ كۆتاییھێنان بەو جەنگە ناوخۆییەی بەھۆیەوە نزیكەی 250 ھەزار كەس كوژراون نزیكەی 10 ملیۆن كەسیش بێ ماڵوحاڵبوونە.