كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ دواده‌كه‌وێت
K24 – سلێمانى:
كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رده‌وامه و به هۆى چڕى وتوێژه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامىی بۆ ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر دوا ده‌كه‌وێت.
بڕياربوو دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، كاتژمێر 03:00، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامىی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له سلێمانى، كه له نزيكه‌وه رووماڵى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات، رايگه‌ياند، دانيشتنى دووه‌مى ليژنه‌كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه.
گوتيشى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماده‌ييان ده‌ربڕيوه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه، به‌ڵام دوو پاكێجيان راده‌ستى شاندنى پارتيى و يه‌كێتيى و يه‌كگرتوو و نوێنه‌رى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم كردووه".
سه‌باره‌ت به پاكێجه‌كانيش روونيكرده‌وه، يه‌كێكيان تايبه‌ته به چاكسازى له پرۆسه‌ى سياسى هه‌رێمى كوردستان و دووه‌ميشيان چاكسازييه له ئيداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياندووه، ئه‌وان لاريان له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم نييه، به‌ڵام به پێويستيان زانييوه ره‌وشى هه‌رێم ئاساييبكرێته‌وه و له ئێستادا زۆرتر كار له‌سه‌ر بژێوى خه‌ڵك و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت.