ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكومه‌ت گه‌يشته باره‌گاى كۆمه‌ڵ
K24 – سلێمانى:
دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، شانده‌كه گه‌يشتنه باره‌گاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له سلێمانى رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆتايهات و به بێ كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانيى و باسكردنى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه به‌ره‌و باره‌گاى كۆمه‌ڵى ئيسلامى به‌ڕێكه‌وتن.
كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێمى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ ده‌ستيپێكرد و به هۆى چڕى وتوێژه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى بۆ ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر دواكه‌وت.
بڕيار بوو دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، كاتژمێر 03:00، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان ليژنه‌ى كاراكردنى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌يامنێرى كوردستان 24، له سلێمانى، كه له نزيكه‌وه رووماڵى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى كرد، رايگه‌ياند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماده‌ييان ده‌ربڕيوه بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه، به‌ڵام دوو پاكێجيان راده‌ستى شاندنى پارتيى و يه‌كێتيى و يه‌كگرتوو و نوێنه‌رى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم كردووه".
سه‌باره‌ت به پاكێجه‌كانيش روونيكرده‌وه، يه‌كێكيان تايبه‌ته به چاكسازى له پرۆسه‌ى سياسى هه‌رێمى كوردستان و دووه‌ميشيان چاكسازييه له ئيداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياندووه، ئه‌وان لاريان له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم نييه، به‌ڵام به پێويستيان زانييوه ره‌وشى هه‌رێم ئاساييبكرێته‌وه و له ئێستادا زۆرتر كار له‌سه‌ر بژێوى خه‌ڵك و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكرێت.