ورده‌كاری رزگاركردنه‌وه‌ی گوندی كودیله له میحوه‌ری مه‌خموور
K24 – مه‌خموور:
نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور ورده‌كاری هێرشی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه و هۆزه عه‌ره‌به‌كانی بۆ سه‌ر گوندی كودیله و رزگاركردنه‌وه‌ی له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش بۆ كوردستان24 ئاشكراكرد.
نه‌جات عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور گوتی: "كاتژمێر 7 سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هۆزه عه‌ره‌به‌كان هێرشیان كرده سه‌ر گوندی كودیله له میحوه‌ری مه‌خموور و رزگاریان كرده‌وه، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش گوندی كه‌رمردیش رزگاركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرانه‌كراوه".
روونیكرده‌وه: "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان رێككه‌وتووین كه دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ئه‌و گونده، به‌رپرسیارێتی پاراستنی بدرێته ده‌ست هۆزه عه‌ره‌به‌كان، چونكه ئه‌و گونده عه‌ره‌ب نشینه و له ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستانه".
به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ئه‌گه‌ر ئه‌و گونده له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه‌دا بێت داعش فشاری زۆری ده‌كه‌وێته‌سه‌ر".
گوتیشی: "به رزگاركردنه‌وه‌ی گوندی كودیله مه‌ترسی بۆردومانكردنی مه‌خموور دوورخراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ناتوانین بڵێین سه‌دا سه‌د مه‌ترسییه‌كه دوورخراوه‌ته‌وه، چونكه داعش له‌وانه‌یه له شوێنی تره‌وه مه‌خموور بۆردومان بكات".
ئه‌و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد: "له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆدا ته‌نها ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه برینداربوونه، به‌ڵام دوو چه‌كداری هۆزه عه‌ره‌به‌كان كوژراون".
لای خۆشییه‌وه لیوا زریان شێخ وه‌سانی جێگری به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خموور، چۆنیه‌تی رزگاركردنه‌وه‌ی گوندی كودیله‌ی بۆ كوردستان 24 روونكرده‌وه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری مه‌خموور بۆ كوردستان 24 قسه‌یان كرد و باسیان له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ كرد.