لێكۆڵه‌رێكى كورد: زه‌مینه له باره بۆ راپرسى و سه‌ربه‌خۆیى كوردستان
K24 – سلێمانى:
له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێك دا له‌گه‌ڵ عه‌تا قه‌ره‌داغى، نووسه‌رو رۆشه‌نبیرى كورد كه له شارى سلێمانیه‌وه راسته‌وخۆ بۆ كوردستان 24 دووا.
له پرسیارى ئه‌وه‌ى ئایا له‌م كاته‌دا هه‌لومه‌رجى ناوچه‌كه، عێراق به گشتى و باشوورى كوردستان له‌باره كه هه‌نگاوى جدى بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بگرێته به‌ر؟ له وه‌ڵامدا، عه‌تا قه‌ره‌داغى، گووتى: "هه‌م زه‌مینه له باره بۆ راپرسى و هه‌م زه‌مینه له باره بو سه‌ربه‌خۆیى، چونكه ده‌بێت تێبگه‌ین له هیچ ئان و زه‌مانێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش بگۆڕێت دڵنيابه له‌وه‌ى كه ده‌وڵه‌تانى بڕیار له ده‌ست و ناوچه‌كه نایه‌ن به كورد بڵێن فه‌رموو ئه‌وه ده‌وڵه‌تت بۆ درووست ده‌كه‌م".
له باره‌ى زه‌مینه خۆشكردن بۆ پرسى ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى، قه‌ره‌داغى، گووتى: "ده‌بێت یه‌كه‌مین كه‌س خۆت هه‌وڵبده‌ى، ئه‌وه ره‌نگه جۆرێك له سه‌ركێشى موجازه‌فه‌شى تێدا بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه زه‌مینه سازى بۆ بكه‌ین و هه‌وڵى بۆ بده‌ین له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ، له‌سه‌ر ئاستى ديبلۆماسى له ده‌ره‌وه، من بۆیه پێم وایه كه بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و بارودۆخى عێراق به تایبه‌تى هیچ كاتێك له كاتى ئێستا باشتر و له‌بارتر نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى كه ریفراندۆم بكرێ و باسى جیابوونه‌وه بكرێ، به‌ڵێ كاتێكى زۆر زۆر له باره كاتێكى گونجاوه، به تایه‌بتى ده‌وڵه‌تى عێراق ئه‌و توانایه‌ى نه‌ماوه كه به‌رگرى گه‌وره بكا".
قه‌ره‌داغى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه: "ده‌بێت گه‌لى كوردستان هه‌وڵنه‌دات ئه‌وه به شه‌ڕ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵبده‌ين ئه‌وه له رێى لێك تێگه‌یشتن و گفتووگۆ و زه‌مینه‌سازى له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى ده‌وروبه‌ر و ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌ر به تایبه‌تى عێراق رێكبخرێت.