تاوانه‌كانى داعش به‌رامبه‌ر كچان ده‌كرێته فيلمێكى سينه‌مايى
K24 – به‌سرا:
هەموو ئەو چیرۆکە تاڵانەی لە لایەن چەکدارانی داعش بەسەر پێکهاتەکانی کورد، ئێزیدی و تورکمان هێنراون، له فیلمێكی سینه‌ماییدا به‌رجه‌سته ده‌كرێن.
فیلمەكه ناوی جوانه و تێیدا هەوڵدراوە تاوانەکانی داعش کەبەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامی داوە نیشان بدرێن.
عه‌لی جابری دەرهێنەری فیلمه‌كه گوتی: "بۆ ئێمە سەخت بوو تا بتوانین کارەساتەکان وەک خۆی وێنابکەین، بەڵام هەوڵمانداوە کارێک بکەین کە تاوانەکانی داعش ئەوانەی بەناوی ئیسلامەوە ئەنجامیداوە نیشانی هەموو جیهان بدەین".