كاردانەوەكانی پەیامی بارزانی لە میدیاكانی توركیا

پەیامەكەی بارزانی لە سەر پرسی ریفراندۆم كاردانەوەیی زۆری ھەبووە، لە میدیا جیھانییەكان پەیامەكەی بارزانی لە توركیا كاردانەوەیی نەرێنی نەبووە.
kurdistan24.net

K24 - ئیستەنبۆڵ:

پەیامەكەی بارزانی لە سەر پرسی ریفراندۆم كاردانەوەیی زۆری ھەبووە، لە میدیا جیھانییەكان پەیامەكەی بارزانی لە توركیا كاردانەوەیی نەرێنی نەبووە.

پەیامنێری(كوردستان24) لە ئیستەنبۆڵ رایگەیاند:" پەیامەكەی بارزانی لە لایەن سیاسیەكانی توركیا و میدیاكانی ئەو وڵاتە ھیچ كاردانەوەیەكی نەرێنی نەبووە، لە باكووری كوردستانیش پێشوازی لەو پەیامەی بارزانی كراوە.

پەیامنێری(كوردستان24) گوتیشی: بۆچوونی چەند كەسێكی نزیك لە ئاكپارتیم وەرگرتووە، پەیامەكەی بارزانیان بە ئەرێنی باسكردووە، گوتویان ببێ و نەبێ رۆژێك ھەرێمی كوردستان ھەرسەربەخۆ دەبێت، جەھەپە ھیچ كاردانەوەیەكی ئەرێنی یاخود نەرێنی نەبووە لە سەر پەیامەكەی بارزانی.