ئه‌مريكا پێشوازى له پێشنيازى ناردنى هێز بۆ سووريا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا رايانگه‌ياند، وڵاته‌كه‌يان پێشوازى له‌و پێشنيازه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه ده‌كات سه‌باره‌ت به ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ سووريا.
ئه‌مريكا ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌يه‌كه داواى له هاوپه‌يمانه‌كانى كردبوو، هه‌وڵه‌كانيان چر بكه‌نه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنى زياترى چه‌كدارانى داعش.
برياره هه‌فته‌ى داهاتوو، له برۆكسل، وه‌زيرانى به‌رگرى 26 وڵاتى ئه‌ندامى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى شه‌ڕى داعش.
بڕياره شاندى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقيش له‌و كۆبوونه‌وه‌يه به‌شدارى ده‌كات.
پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، عه‌ميد ئه‌حمه‌د عسيرى، راوێژكارى وه‌زيرى به‌رگرى سعووديه رايگه‌ياند، رياز ئاماده‌يه به‌شدارى له ئۆپراسيۆنى زه‌مينى له سووريا بكات، ئه‌گه‌ر هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بڕيارى له باره‌وه بده‌ن.
گوته‌بێژى فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، كۆڵۆنێل پاتريك رايده‌ر، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا خۆشحاڵه له باره‌ى ئه‌و پێشنيازه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌وه.
گوتيشى: هێشتا بڕيار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌دراوه و ناردنى هێز بۆ سووريا له ژێر لێكۆڵينه‌وه‌دايه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.