بەڤیدیۆ.. ئەمڕۆ لە مێژووی مانچێستەر یونایتد رۆژێکی رەشە
K24 ـ ههولێر
ئەمڕۆ لە مێژووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رۆژێکی خەفەتبار و شوومە، چونکە لە رۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا چەندان یاریزانی یانەکە بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە گیانیان لەدەست دا.
رۆژی 6ـی فێبرایەری 1958 دوای ئەنجامدانی یاریی یانەکەیان لە بەرامبەر یانەی رێد ستار بێلگرادی سڕبی لە جامی جامەکانی ئەوروپا، ئەو فڕۆکەیەی 23 کەسی لە یانەی مانچێستەر یونایتد هەڵگرتبوو، لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.
8 یاریزانی یانەکە لە ناو ئەو فڕۆکەیە بوون کە بریتی بوون لە: رۆجێر براینی 28 ساڵان، ئێدی کۆلمانی 21 ساڵان، مارک جۆنسی 24 ساڵان، داڤید پێگی 22 ساڵان، تۆمی تایلۆری 26 ساڵان جیۆف بێنتی 25 ساڵان، لیام ویلانی 22 ساڵان و دۆنکان ئێدواردی 21 ساڵان کە سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.
سێ لە دەستەی راهێنەرانی یانەکەش هەر لە ناو ئەو فڕۆکە تێکشاوە بوون و هەشت مدیاکاریش کە لەگەڵ یانەکە گەشتیان کردبوو، بەهۆی ئەو رووداوەوە گیانیان لەدەست دا.
بۆ بینینی شوێنهواری رووداوهكه و چۆنیهتی گیانلهدهستدانهكان كلیك لهسهر ئهم ڤیدیۆیهی خوارهوه بكهن.