مەرجەكانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ یەكلا دەبێتەوە

لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا بڕیارە لایەنەكان تاوتوێی پرسەكانی دوو كۆبوونەوەی پێشتری ئەو لێژنەیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی بكەن.
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

كۆبوونەوەی ليژنەی كاراكردنی حكوومەت و پەرلەمان تایبەتە بە تاوتۆیكردنی دوو كۆبوونەوەی پێشتری ئەو لێژنەیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی.

لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا بڕیارە لایەنەكان كە پێكدین لە: پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی و سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان تاوتوێی پرسەكانی دوو كۆبوونەوەی پێشتری ئەو لێژنەیە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیی بكەن.

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی، فواد حوسێن بە كوردستان 24ی راگەیاند: "سبەی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و لایەنە سیاسیەكان ئەنجام دەدرێت، ئەو كۆبوونەوەیە بڕیار بوو ئەمرۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام لەسەر داوای یەكگرتووی ئیسلامیی دواخرا".

ئەمڕۆ لەو كۆبوونەوەیەدا مەرجەكانی بزووتنەوەی گۆڕان یەكلا دەبێتەوە كە بە مەبەستی كاراكردنەوەی حكوومەت و پەرلەمان خستوویەتەڕوو.