به ڤیدیۆ.. یانه‌ی بارسێلۆنا له راماڵینی یانه‌كان به‌رده‌وامه
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤانتی گه‌شتی شاری ڤالێنسیای كرد، یارییه‌كه‌یش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ته‌واو بوو.
له خوله‌كی 21ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، داڤید ناڤارۆی به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤانتی گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌سه‌رخۆیان تۆمار كرد، یارییه‌كه‌یش له‌م گێمه‌دا به گۆڵێكی بێبه‌رانبه‌ر به پێشكه‌وتنی بارسا ته‌واو بوو.
له خوله‌كه‌كانی كۆتایی زیادكراوی گێمی دووه‌م هێرشبه‌ری ئۆرگوایی لویس سوارێز گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و 3 خاڵی بۆ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان مسۆگه‌ر كرد، سوارێز ژماره‌ی گۆڵه‌كانی بۆ 20 گۆڵ به‌رز كرده‌وه و له پێشه‌نگی گۆڵكاران مایه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 54 خاڵ و به‌بێ ركابه‌ر له لوتكه‌ی لالیگا شوێنی خۆی پته‌وتر كرد. یانه‌ی لیڤانتیش به 17 خاڵ له دواخانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه جێماوه.