كۆرياى باكوور مانگێكى ده‌ستكرد ره‌وانه‌ى بۆشايى ده‌كات
K24 – بیۆنگ یانگ:
سه‌ره‌ڕای بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه، ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاند، به فه‌رمانی كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی وڵات، ئه‌مڕۆ بیۆنگ یانگ مووشه‌كێكی دوورهاوێژی بالیستی هه‌ڵداوه‌ته بۆشایی ئاسمان و به‌سه‌ركه‌وتوویی مانگێكی ده‌ستكردی له ده‌وری خولگه‌ی زه‌وی داناوه.
به گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی كۆریای باكوور: "ئه‌و مانگه ده‌ستكرده هه‌ر 94 خوله‌كێك جارێك به ده‌وری زه‌ویدا ده‌خوولێته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "له داهاتوودا كۆریای باكوور مانگی ده‌ستكردی زیاتر له بۆشایی ئاسمان داده‌نێت".
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكووری كرد و رایگه‌یاند، ئه‌و كاره به ناره‌زاییه‌تییه‌كی تو‌ندنه‌بێت ناكرێت به هیچیتر وه‌ڵامبدرێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند: "جارێكی‌تر كۆریای باكوور بنه‌ماكانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پشتگوێ خسته‌وه، ئه‌و جۆره كارانه‌ش لێدانێكی مه‌ترسیداره بۆ ئاسایشی حكوومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووانیش مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ئاسایشی خودی كۆریای باكوور".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئامۆژگاریی كۆریای باكووری كرد و گوتی: "به توندی ئامۆژگاریی سه‌ركردایه‌تی كۆریای باكوور ده‌كه‌ین، بیر له‌وه بكاته‌وه ئایا په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی وه‌ستانه‌وه به‌ره‌وڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیی بۆ وڵاته‌كه‌یان بۆ دێته‌دی؟!".
كۆریای باشووری هاوسنوور و دوژمنی دێرینی كۆریای باكوور، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كۆریای باكووری كرد، له‌وباره‌یه‌وه باك جۆن های سه‌رۆكی كۆریای باشوور گوتی: "هاویشتنی مووشه‌كێكی دوورهاوێژ له‌لایه‌ن بیۆنگ یانگ ئاڵۆزكردنی زیاتری بارودۆخه‌كه‌یه و مایه‌ی لێخۆشبوونی نییه"، داواشی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد: "به‌زووترین كات ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سزای توند به‌سه‌ر كۆریای باكوور بدات".
سه‌رۆكی كۆریای باشوور ئه‌وه‌شی گوت: "بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رژێمی ئه‌و وڵاته، بیۆنگ یانگ هه‌وڵده‌دات توانا مووشه‌كییه‌كانی پێش بخات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، واشینتۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كات رێوشوێنه گرینگه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ سزادانی كۆریای باكوور.
جۆن كێری گوتی: "هاویشتنی ئه‌و مووشه‌كه پێشێلكارییه‌كی زۆر خراپی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه".
هه‌ر له‌م میانه‌شدا، دیبلۆماتكاران رایانگه‌یاندووه: "بۆ گفتوگۆكردنی هاویشتنی مووشه‌كه‌كه‌ی كۆریای باكوور، له‌سه‌ر داواكاریی ئه‌مریكا و ژاپۆن و كۆریای باشوور، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ده‌كات".
ئێزگه و ته‌له‌فزیۆنی ژاپۆنیش بڵاویكردووه‌ته‌وه: "دوای كه‌مێك له هه‌ڵدانی، ئه‌و مووشه‌كه‌ی كۆریای باكوور هاویشتوویه‌تی پارچه پارچه‌بووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپه‌ڕی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن بڵاویكردووه‌ته‌وه: "پارچه‌كانی مووشه‌كه‌كه‌ی كۆریای باكوور له ناو ده‌ریای زه‌رد به‌دووری 150 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای نیمچه دوورگه‌ی كۆریا، ده‌ریای چین به دووری 250 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای نیمچه دوورگه‌ی كۆریا و له زه‌ریای هێمن به دووری 200 كیلۆمه‌تر له باشووری ژاپۆن، كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+ ئاژانسه‌كان