حكوومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته پارێزگاكان نرخه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی پارێزگا و فەرمانگەكانی خۆجێیی ھەولێر،لە ھەوڵی ئەوەدان نرخەكانی بازاڕ لەگەڵ بڕی مووچەی ئێستای فەرمانبەران و توانای كڕینی ھاووڵاتیان بگونجێنن و بۆ ئەم مەبەستەش كۆمەڵێك بریاریان دەركردووە.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: "بڕیاردراوه نرخی گواستنه‌وه و گۆشت و میوه و موه‌لیده و شتی دیكه‌ش كه‌مبكرێنه‌وه".
گوتیشی: "به رێنمایی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته پارێزگار بتوانن ئیجرائه‌ت وه‌ربگرن ئه‌گه‌ر بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان جێبه‌جێ نه‌كران".