یەکێتیی زانایان ناڕازییه
K24 – ههولێر:
یهكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ناڕهزایی له بڕینی "ئهو رێژه زۆرهی مووچه بەناوی" پاشهكهوتهوه له لایهن حكوومهتی ههرێمهوه دهربڕی.
له راگەیەندراوێکدا یهكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان رایگهیاند: "بۆیە وەك زانایانی ئایینیی دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەوانەی بڕینی ئەم رێژە زۆرە رەتدەکەنەوە"، داواشی له حكوومهتی ههرێم كردووه ههرچی زووه بهو بڕیارهی دا بچێتهوه، چونكه "خەریکە ناڕەزایی و بێزاریی خەڵك دەگەنە لوتکە".
دهقی راگەیەندراوی یهكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوای هاتنی ئەو قەیرانە دارایییەی سەر هەرێمی کوردستان و نەدانی مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی پێنج مانگ، کە ژیانی تەواوی خەڵکی کوردستانی تووشی شڵەژان و ناخۆشی کرد، بازاڕو کاری خەڵك وەستاوە، بۆیە هەموومان دڵخۆش بووین کاتێك حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە هەندێك پاشەکەوتەوە مووچەی تەواوی فەرمانبەران لە کاتی خۆی بدرێت، بەڵام ئەوەی نیگەرانییەکەی قوڵتر کردەوە ئەو رێژە زۆرە بوو کە حکومەت بە ناوی پاشەکەوتەوە لە مووچەی فەرمانبەرانی دەبڕێت، چونکە بەم رێژە زۆرەوە هیچ لە ژیانی خەڵک و فەرمانبەران ناگۆڕێت و، گرفتەکان زیاتر دەبن، زۆربەی خانەوادەکانیش تووشی گرفت و کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی دەبنەوە، بۆیە وەك زانایانی ئایینی دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی هەموو ئەوانەی بڕینی ئەم رێژە زۆرە رەت دەکەنەوە، لێرەشەوە داوا لە حکومەت دەکەین هەرچی زووە بەم بڕیارە دابچنەوە، چونکە خەریکە ناڕەزایی و بێزاری خەڵك دەگەنە لوتکە.
یهكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان
7.2.2016