سیستمی نوێی مووچه به شێوه‌یه‌كی رێك دانه‌نراوه
K24 – هه‌رێمی كوردستان:
سه‌رۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە ھەرێمی كوردستاندا ره‌خنه‌ی له سیستمی نوێی مووچه گرت، هاوكات خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فه‌رمانبه‌ران دژی بڕینی مووچه‌كانیان درێژه‌یان هه‌یه.
زیا پوتروس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئەو سیستەمە بەشێوەیەكی رێك دانەنراوە و پێویست ناكات ئەو فەرمانبەرەی مووچەكەی لە 500 ھەزار زیاتر نەبێت مووچەكەی پاشەكەوت بكرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دژی بڕیاری بڕینی مووچه به ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌ت، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ھەندێك لە مامۆستاكانی زانكۆی سەڵاحەددین نەچوونە دەوام، داوایانكرد "حكوومه‌ت چاوێك به بڕیاره‌كانیدا بخشێنێته‌وه".
ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی کەرکووکیش لە قوتابخانە كوردییەكان ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمه، پێشنیارێكیان خستووه‌ته‌ڕوو و رایانگه‌یاندووه: "به‌و مه‌رجه ڕازین مووچەکانیان کەم بکرێتەوە کە ئەو ڕێژەیەی كه‌مده‌كرێته‌وه بدرێته ھێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان".
هه‌ر به هۆی سیستمی نوێی مووچه‌وە كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێداوە، فه‌رمانبه‌رانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی و داوایان له حكوومه‌ت كرد "به بڕیاره‌كانیدا بچێتەوە".