یاریزانێكی ریال مه‌درید قاچی شكا
K24 ـ هه‌ولێر
فابیۆ كوێنتراو به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خاوستن یاریی بۆ یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسا ده‌كات، تووشی پێكانێكی قورس بۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه بۆماوه‌ی 6 مانگ له یاریگه‌كان دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
كوینتراو كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مۆناكۆ ته‌واو ده‌بێت و بۆ ریال مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه، له دوایین یاری خۆیدا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی نیس تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی قورس بۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه قاچی شكاوه.
كوێنتراوی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، هاوینی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مۆناكۆ كردووه، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 18 یاریی 3 گۆڵی بۆ یانه‌ی مۆناكۆ تۆمار كردووه، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی ریال زاراگۆزا و بێنفیكاش كردووه.