بۆ سێیەم رۆژ نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیی، بە ھۆی ئەوەی تا ئێستا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی (ئۆپیك) لە سەر دەستنیشانكردنی كاتێك بۆ كۆبوونەوە رێك نەكەوتوون.

K24- ھەولێر:

ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیی، بە ھۆی ئەوەی تا ئێستا وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی (ئۆپیك) لە سەر دەستنیشانكردنی كاتێك بۆ كۆبوونەوە رێك نەكەوتوون.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ سێیەم رۆژ بەردەوامی ھەیە، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكیی بۆ 29 دۆلار و 95 سەنت دابەزی، نرخی نەوتی جۆری برێنتیش کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی نەوت لە جیهان داكشاوە بۆ 32 دۆلار و 93 سەنت، بەمەش نرخی نەوت لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا نزیكەی لە 4% لە دەستداوە.

دابەزینی نرخی نەوت لە كاتێكدایە وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی (ئۆپیك) نەگەیشتوونەتە ھیچ رێككەوتنێك بۆ دەستنیشانكردنی كاتێك بۆ كۆبوونەوەیان، ھاوكات نرخی نەوتی خاوی عەمباركراوی ئەمریكا بەرزبووەتەوە و ئابووریی جیھانیش لە پاشەكشێدایە.