شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی: رومادی به‌ ته‌واوی میحوه‌ره‌كانییه‌وه‌ رزگاركرایه‌وه‌ ‌

"رێگای به‌غدا-رومادی ئه‌وه‌ی به‌ قه‌زای خالیدیه‌ تێده‌په‌ڕێت، كراوه‌ته‌وه‌"

K24 – رومادی:

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، هه‌موو میحوه‌ره‌كانی شاری رومادی(110كیلۆمه‌تر له‌ رۆژئاوای به‌غدا) له‌ داعش رزگاركراونه‌ته‌وه‌، دووپاتیشیكرده‌وه‌ رێگای به‌غدا-رومادی كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی گوتی: "هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان ناوچه‌كانی سه‌جاریه‌ و جوه‌یبه‌ و حوسه‌یبه‌ی رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان رزگاركردووه‌ته‌وه‌"، روونیشیكرده‌وه‌: "هێزه‌ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ رێگای به‌غدا-رومادی كه‌ به‌ قه‌زای خالیدیه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت، بكه‌نه‌وه‌".

شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی رووی كرده‌ گه‌لی عێراق و گوتی: "سه‌ركه‌وتن به‌ دیهات و رومادی به‌ هه‌موو میحوه‌ره‌كانییه‌وه‌ رزگاركراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌و شانه‌یه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی دووپاتیكرده‌وه‌: "هاریكاری هاووڵاتیان به‌ پێشكه‌شكردنی زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی داعش، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتن هه‌بووه‌".  

 

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان