ههرێمی كوردستان 10 ملیۆن دۆلار دهداته كهركووك
K24 ـ ههولێر:
ئیدارەی کەرکوک بەرنامە رێژی بۆ خەرجکردنی بڕی 10 ملیۆن دۆلار دهكات، کە لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە بری پترۆدۆلار بۆ شارەکە نێردراوە.
لە دوو ھەفتەی رابردوو بەشێک لە پارەی پترۆدۆلاری کەرکوک لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کووردستانەوە خەرجکراکە بڕەکەی ١٠ملۆن دۆلاربوو، ئەگەرچی ھێشتا بە فەرمی گەیشتنی ئەو پارەیە لە لایەن بەرپرسانی کەرکوکەوە رانەگەیەنراوە بەڵام لە ئێستادا ئیدارەی کەرکوک بەرنامەڕێژی بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە دەکات .
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لیژنەیەک پێکدەھێنێت و سەردانی بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی ئەو پارەییەی کە ماوە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم رێک بکەون و بە چەند جارێکی دیکە بۆ ئهو پارێزگایهی بنێرن.
نەجات حوسێن ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک رایگهیاند، کەرکوکیش ھاوشێوەی شارەکانی ھەرێمی کووردستان لە ئێستادا بە قەیرانێکی ئابووری سەختتدا تێپەڕ دەبێت و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاریداوە بەو بڕە پارەیەی کە حکوومەتی ھەرێم ناردووییەتی رازی نەبێت.
رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بەوەکالەت دهڵێ: "بە پێی رێکكەوتنە نەوتییەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، رۆژانە لە رێگەی بۆڕییە نەوتییەکانی ھەرێمەوە ١٥٠ھەزار بەرمیل له نەوتی کەرکوک دەفرۆشرێت، بەڵام نزیکەی دووساڵە داھاتی نەوتەکە بۆ کەرکوک نەگەڕێنراوەتەوە کە دەبێت لە بەرامبەر ھەربەرمیلێک ٢ دۆلار بۆ کەرکوک خەرج بکرێت".