عوسمان بایده‌میر: ده‌نگی باكووری كوردستان به ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نین
K24 – واشنتن:
شاندێكی په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) سه‌ردانی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكایان كردووه، بڕیاره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆببنه‌وه و باس له بارودۆخ و ئاڵۆزییه‌كانی باكووری كوردستان بكه‌ن،عوسمان بایده‌میر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بە كوردستان 24 رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت ده‌نگی باكووری كوردستان به ئه‌مریكا بگه‌یه‌نن.
عوسمان بایده‌میر گوتی: "له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت ده‌نگی باكووری كوردستان (كه ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه تێدا ئه‌نجامده‌ده‌رێت)، بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په گوتیشی: "پێویسته هه‌موو كورد و هه‌موولایه‌ك هاوكاربن بۆ كۆتایی هێنانی ئاڵۆزییه‌كان و ئه‌و شه‌ڕه‌ی له باكووری كوردستان له ئارادایه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر چه‌ندان ساڵ شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت، له كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت پڕۆسه‌ی ئاشتی بێته كایه و كۆتایی به شه‌ڕ و كوشتاره‌كان بهێندرێت".