كۆمپانیای جێنێڵ ئینێرجی لە كێڵگەكانی تەق تەق دەست بەكار دەبێتەوە

كۆمپانیای جێنێڵ ئینێرجی رایگەیاند مانگی داھاتوو دەستدەكاتەوە، بە بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەكانی تەق تەق لە شارۆچكەی كۆیە لە باشووری كوردستان.

K24 - ھەولێر:

كۆمپانیای جێنێڵ ئینێرجی رایگەیاند مانگی داھاتوو دەستدەكاتەوە بە بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەكانی  ناوچەی تەق تەق لە شارۆچكەی كۆیەی سەر بە پارێزگای ھەولێر.

كۆمپانیای جێنێڵ ئینێرجی لە راگەیندراوێكدا ئاشكرای كرد: بەمەبەستی بەرھەمھێنانی نەوتی زیاتر لە كێڵگەكانی تەق تەق لە ھەرێمی كوردستان، تیمەكانی دەست بەكار كردن دەكەنەوە، بۆ یەكەم جار دوای وەستانی كارەكانی لە كێڵگەی تەق تەق بۆ ماوەیەكی كاتیی، دوای ئەوەی  لە ساڵی رابردوودا ئاستی بەرھەمھێنان لەو كێڵگە نەوتییە زیادیكرد.

جێنێڵ ئینێرجی دەشڵێت: ئەم  بڕیارەمان لە كاتێكدایە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە و تا ئێستا بەشێك لە پارەی تێچووی بەرھەمھێنانی نەوتی نەداوە، بەڵام كەمتر لە مانگێك دەست بە ھەڵكەندنی بلۆكە نەوتییەكان دەكەین.

لە ماوەی رابردوودا كۆمپانیای جینێڵ ئینێرجی بڕی 21 ملیۆن دۆلاری وەك حەق دەستی كارەكانی لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەرگرتووە.